بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عادل باخەوان، توێژەر و کەسایەتى نزیک لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە فەیسبوکى خۆى نوسیویەتى: هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بۆ مانگى ١٠ دواخرا.
قسەکانى ئەو کەسایەتییەى نزیک لە سەرۆکى هەرێم لەکاتێکدایە، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى عێراق و دواخستنى هەڵبژاردنى پەلەمانى کوردستان یەکێکە لە تەوەرەکانى کۆبونەوەکانى.
پێشتر سەرۆکایەتى هەرێم ڕۆژى ١٠ى حوزەیرانى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرد، بەڵام پارتى دیموکراتى کوردستان بایکۆتى هەڵبژاردنى ڕاگەیاندووە و کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراقیش بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن
Your Comment